لە دووری دەردی عەشقی تۆ فوغانی عاشیقان بابێ
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
711 بینین
لە دووری دەردی عەشقی تۆ فوغانی عاشیقان بابێ
زڕەی زنجیری زوڵفی ئەو لە پێی دیوانگان بابێ
لە مەیخانەی محەببەت دەنگی نۆشا نۆشی مەستان دێ
سەدایی بەزمی عوود و نەی لە دەستی موتریبان بابێ
ئەگەر چی ناقەی لەیلا لە مەجنوون ون بووە ئیمڕۆ
جەرەس هاوار ئەکا هەردەم ڕەئیسی عاشیقان بابێ
لە بێ دادی خەزان چوو لە ڕووی گوڵ گوڵشەنی خوڕەم
حەقیەتی گەر بناڵێنێ خرۆشی بلبلان بابێ
کزەی سروەی نەسیمی نەوبەهاری بێ بەسەر گوڵشەن
مەسیح ئاسا نفووسی با لە بۆ دەفعی خەزان بابێ
دەری مەیخانەیی عوشرەت لەسەر من بەسترا ئیمڕۆ
لەبۆ فەتحی دەری ڕەحمەت خودا پیری موغان بابێ
نەخۆشی دەردی دووری تۆیە خادیمناسناوی ئەدەبی تا بەکەی قوربان؟
تەبیبی وەسڵی تۆ جارێ لەبۆ تەسکینی جان بابێ