ساقیا بمدەرێ تۆ جامێ مەی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
804 بینین
ساقیا بمدەرێ تۆ جامێ مەی
چاوەنۆری ویساڵی تۆم تاکەی؟
مەجلیسی بەزم و یار و موتریب و جام
کەی موقابیل ئەبێ بەتاجی کەی؟
جیلوەی ڕووی یارو ڕەنگی شەراب
پرتەوی عەشقە وا لە ساغری مەی
هەر کەسێ بادە نۆشی دەستت بێ
تا ئەبەد نامرێ هەمیشە حەی
جان فیدای پەنجەکانی تۆ موتریب
بەسەدا بێنە لەحزەێ تۆ نەی
ئەم بیابان عەشقە دوور و دراز
خادیماناسناوی ئەدەبی بۆ تۆ کەی ئەبێ واتەی