کەسێ حاڵی نەبێ بێ حاڵە حاڵی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
999 بینین
کەسێ حاڵی نەبێ بێ حاڵە حاڵی
کەماڵی گەر نەبێ نابێ کەماڵی
دڵم تەنگە وەکوو غونچەی دەهانی
خەیاڵم قەت نییە خاڵی لە خاڵی
قیامی کرد قیامەت هاتە مەحزەر
قەدەم دوو تا بوو وەک ئەبرۆی هیلالی
دڵم کون بوو بە موژگانی خەدەنگی
جگەر سووتا بە یەک جیلوەی جەماڵی
هەتا کەی پوختە نابی تۆ لە عەشقا
بە نازی چاوی کاڵی بۆچی کاڵی؟
کە هەڵگیرسا چرای پەروانەیی دڵ
دەکەوتە پاڵی سووتا پەڕ و باڵی
دەڵێی ماری سەری گەنجە دوو زوڵفی
کە حەلقەیی دا بە دەوری خەت و خاڵی
لە سەحرایی جنوونمە مەشقی وەحشەت
لە خۆشی توررە و چاوی غەزالی
لە بۆ تینوانی بادییەی هیجر
نەبێ ئاوی زوڵاڵی قەت زەوالی
بە ئەوجی ئاوی کیبریا ئەفڕێ ئەگەر دڵ
وەلی مەعلووم ئەسووتێ پەڕو باڵی
بە پەڕو باڵی عیجز و خاکساری
نەبی ناگا بەڕێی ئەوجی جەلالی
لە حاڵی ئێمە حاڵی نابێ زاهید
منیش خادیمناسناوی ئەدەبی لە هەرچی قیل و قالی