وەها مات و پەرێشانم لە میحنەت دەردی بێ تۆیی

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  837 بینین
وەها مات و پەرێشانم لە میحنەت دەردی بێ تۆیی
وەکو کوردێکی مەڕ مردوو لە حەسرەت دەردی بێ دۆیی
هەموو کاتێ موهەییا بووی لە بۆ تەعزیبی دڵ جاری
بەقوربان کەعبە کەچ نابێ ئەگەر بمکەی تۆ دڵجۆیی
بە نووری دڵ دەکا سەیری موحیتی مەعریفەت عاریف
چراغی ڕێگە بۆ غەمزەت ئەویشی بردوو زوو ڕۆیی
لە سەحرا مەشقی وەحشەت کردنم نازی نیگاهت بوو
وەرەق گەردانی دیوانی نیگاهم نازی ئاهوویی
لە دێر و کەعبە مەقسوودە تەجەللایی جەماڵت بوو
کە لافی وەحدەتم بوو چیم لە کیسرەت داوە یا ڕویی
تەعەللوق گەر نەبێ خاری موغیلان گوڵشەنە بۆ تۆ
ئەبێتە سەددی ڕێگەی مەتڵەبت بێگانە یا خۆیی
لە جەمعی تەفرەقەی دڵ دائیما «خادیما»ناسناوی ئەدەبی موجاهید بە
تەها ئیسم و موسەممات بێ موقابیل چونکی تۆ کۆیی