دڵی بێچارە ئەم جارە ئەزانم دەردی کاریتە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  658 بینین
دڵی بێچارە ئەم جارە ئەزانم دەردی کاریتە
وەکو بلبل لە هەنگامی سەحەردا کاتی زاریتە
بەحاڵی من لە خوێنی دڵ دەسا ئەی دیدە هەڵڕێژە
بە دامەن ئەشکی یاقووتی کە نۆبەی ئەشکباریتە
دەخیلت بم سەبا عەترێ لە زوڵفی دولبەرم بێنە
لە هەنگامی سەحەر کاتێ بە کۆیا ڕەهگوزاریتە
بە قوربانی خەت و خاڵ و پەڕو باڵت بم ئەی کۆتر
وەرە نامەم بەرە ئیمڕۆ کە تۆش هەنگامی یاریتە
لە حاڵی زاری بێ حاڵی لە گویما سروەیەکم بیست
یەکێ ئەی گوت بناڵێنە کە کاتی سوگواریتە
خەیاڵی هاتە دڵ ئەی دڵ مەدە ڕێگەی خەیاڵی تر
ئەوەی بێگانەیە بڕوا کە کاتی پەردە داریتە
لە هەنگامی حزوورا بۆچی ئەی دڵ مات و بێ دەنگی؟
لەبەر جۆشی ئەدەب بوو یا لە زۆری شەرمەزاریتە
بەیادی دیدەیی مەستی لە خەڵوەت فرسەتێکت بوو
بە بەزمی موتریب و ساقی زەمانی مەی گوساریتە
بە فەردا وەعدەی وسڵت بە خادیمناسناوی ئەدەبی دا کەچی نەم دی
کەوا بۆ بێ قەراری دڵ لە قەولی بێ قەراریتە؟