لەم شامی فیراقەت سەحەری وەسڵ ئومێدە
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
767 بینین
لەم شامی فیراقەت سەحەری وەسڵ ئومێدە
ئەم ماتەمە ئابوستنی سەد جەژنی سەعیدە
خوێنی نیگەهم ئەڕژێ بە دامانی موژەم دا
نەززارە بە شمشێری دوو ئەبرۆی تۆ شەهیدە
تاریکی شەوی دووری بە ئومێدی ویسالت
هەر لەم شەوە هەر لەحزە کە ئەڕوا شەوی سەعیدە
لەم گەردەنی سافەی بە لەتافەت کە بلوورە
هەڵئەڕژێ هەتا دامەنی نەززارە لە دیدە
خادیمناسناوی ئەدەبی بە عیبادەت نییە ئەوقاتی عیادەت
تەعلیقی بەعیدە لە کەرەمدا نە بەعیدە