سەر لە گێژی بەحری غەم وا دائیما ئەخولێتەوە
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
747 بینین
سەر لە گێژی بەحری غەم وا دائیما ئەخولێتەوە
دڵ لەبەر دەردی جودایی خۆی لە خۆی ئەتلێتەوە
دەردی عەشقم زۆر گرانە بێ دەوایە سارییە
خۆ بپارێزن دەخیل باکەس لە من نەگرێتەوە
سەد دەخیل مەششاتە یانەی دڵمە چینی زوڵفەکەی
زۆر موقەییەد بە نەوا لەم بەرزییە بەربێتەوە
پێ بە نەرمی نێ لە چاوم چاوەکەم خاری موژەم
تا نەدا ئازاری پێت کەوتوومەتە بەر پێتەوە
عەیبە بۆ عاشق لە مەحشەر گەر بەتیری ماهـ ڕوخان
خوێن لە زامی جەرگ و دڵیا دائیما ئەتکێتەوە
وەک تکەی ویرانە ماڵە خوێنی دڵمە ئەشکی چاو
سەرئەکا جۆشی لە هەردوو چاوەکەم ئەتکێتەوە
ئاگری جەرگم لە جۆشایە دەمێ ساکین نییە
حاڵەتی پەروانە باشە یەک کەڕەت ئەبڕێتەوە
دەربەدەر بووم ئەی بەریدی عاشقان بادی سەبا
عەرزی حاڵی من بەرە بەڵکی بڵێ بابێتەوە
حەقیەتی خادیمناسناوی ئەدەبی بە خادیم بێ ئەگەر پیری موغان
ئاگرێکی وا لە دڵمایە کە قەت نەکوژێتەوە