دڵی من بێ قەرار و شەیدایە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  611 بینین
دڵی من بێ قەرار و شەیدایە
هەر وەکوو وەحشیانی سەحرایە
خۆی لە کێوی دوجەیلە مەجنوونە
شیفتەی زوڵف و خاڵی لەیلایە
عاشیقانن لە دەوری کەعبەی تۆ
ئەم هەموو ناڵە ناڵ و غەوغایە
کفری زوڵفیم کە دی وەک شێخ
ئیختیارم بە دینی تەرسایە
رندە پۆش و گەدایە گەر عاشیق
چون لە ژێر سایەتایە پاشایە
خادیماناسناوی ئەدەبی وەحدەتە مەقامی عەشق
کاری ئێمە بە فەردی یەکتایە