لە حەملەی لەشکری غەم شاهی دڵ ئیمڕۆ گورێزان بوو

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  818 بینین
لە حەملەی لەشکری غەم شاهی دڵ ئیمڕۆ گورێزان بوو
بە ئومێدی ویساڵی تالیعی من ڕوو لە هیجران بوو
لە مەیدانی مەسافی لەشکری زەنگ و حەبەش ئیمڕۆ
وەکوو دەشتی حەرەم ئیقلیمی دڵ پاماڵی فیلان بوو
دڵێکم بوو ئەنیس و مەحرەمی ڕازی شەوانەم بوو
ئەویشم وا لە دەست دەرچوو هەدەف بۆ تیری موژگان بوو
بە هەوری غەم لە ڕەعدی گریەما ئەشکم وەکو گەوهەر
لە بەحری مەعنەوی قەترەی وەکو بارانی نیسان بوو
لە هەر لایە چەقیوە تیری موژگانت لە سەحنی دڵ
زگ و سینەم ئەبینی تۆیە دایم وەک نیستان بوو
ئەڵێی غەم قەرزی پێ داوم شەوو ڕۆژ ڕێ بە من دەگرێ
لەگەڵما ئێستە بنوارە کەوا دەست و گریبان بوو
لە مەکتەبخانەی عەشقا نەما عیلم و خیرەد هەرگیز
لە بۆ من ڕشتەی زوڵفی سیاهـ دەرسی دەبستان بوو
تەماشا گاهی خادیمناسناوی ئەدەبی بوو لە سینەم جێ خەدەنگی تۆ
میسالی زامی دڵ لە خۆشی حالیمە خەندان