ڕاحەتی جان نەدا بە دڵ هەر ستەم وجەفایی تۆ
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
914 بینین
ڕاحەتی جان نەدا بە دڵ هەر ستەم وجەفایی تۆ
سەفوەتی دڵ ئەدا بە من فکری سەفا وەفایی تۆ
نەشئە بە عەتری گوڵ ئەدا جیلوە بە نافەی خوتەن
تابی بنۆشە هەم ئەدا توڕڕەیی میشکسای تۆ
نەغمەی بلبلان بڕا،پەردەی غونچە هەم دڕا
کەوتە تەبەسسومی لەبەت، خەندەیی دڵگوشای تۆ
ئەی گوڵی خۆش نەسیمی من، جەننەتی خۆش نەعیمی من
هەوڵی دڵی سەقیمی من بۆ تەمەعی شیفایی تۆ
میهری ڕوخت سورشتی من خاکی دەرت بەهەشتی من
عەشقی تۆ سەرنوشتی من، ڕاحەتی من ڕەزایی تۆ
شۆری شەڕابییە لەسەر،حازیری میقاتە سەحەر
تووری دڵم بووە شەرەر مونتەزیری لیقایی تۆ
موڵکی فەنایە مەسکەنم کیشوەری عەشقە مەوتینم
مولکی دڵ و جان و تەنم فدیە بۆ بەقایی تۆ