کە چاوم کەوت بە غەمزەی چاوی جادوو
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
965 بینین
کە چاوم کەوت بە غەمزەی چاوی جادوو
ڕمووزی دانیش وعیلمم لە دەس چوو
بە عیلم ودانیشم وازی نەهێنا
دڵ و دینم بە دونباڵی ئەوا چوو
بتی بتخانە کەوتنە سەجدە بردن
بتی ڕەعنای من گەر هاتە بەر ڕوو
موژەت ئەنگوشت نوما بوو مانگی نەو بوو
بە ڕۆژوو بووم کە چاوم کەوت بە ئەبرو
لە عیلمی گۆشە گیری مەشق ئەکا دڵ
لە گۆشەی لێوی تۆ وەک خاڵی هیندو
عیلاجی دەردی دڵ قەت نابێ خادیمناسناوی ئەدەبی
بە ئەفلاتوون و سوقرات و ئەرستوو