تا بە دوو نیوەی نەکردووی بە شمشێری برۆ

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1068 بینین
تا بە دوو نیوەی نەکردووی یار بە شمشێری برۆ
تۆ لەبەر دەمیا مەوەستە خۆت نەجات دە زوو بڕۆ
تۆ ئەزانی بۆچی حەلقەی زوڵفی وەک چۆگانە یار
فکری وایە بەر شەقت دا لەم سەرە بتکا بە گۆ
چاوو غەمزەی هەر لە فکری کوشتنی تۆن ڕۆژ و شەو
هەر لە تەدبیری نەمانی عاشیقانن خۆ بەخۆ
نەخلی ئومێدم خەزانی ماتەمت بوو وشکی کرد
چاوەنۆری ئاوی لوتفی تۆم هەتا دەرکا چرۆ
من سەرگەردان وشێت وجیلوەیی نازی تۆ بووم
عالەمێ حەیرانی من بوون ومنیش حەیرانی تۆ
پاتەوارێکم نییە خوێنم بسێنێ تا لەتۆ
شیعرەکانم پاشی کوشتن بۆم بکەن گەر بابەڕۆ
بێستوونی غەم بە تێشەی سەبر ئەگەر چاری بکەی
وانەبێ وەک کوهکەن ئاخیر دەبێ تۆ ڕەنجەڕۆ
گەر خریداری لە بازاڕی محەببەت حوسنی یار
نەقدی جانت گەر نەدەی لەم بەیعەدا ئەتکەن تڕۆ
مەتڵەبت دەست ناکەوێ خادیمناسناوی ئەدەبی لە ڕێگەی عەشقی یار
تا لە چاوت خوێن نەبارێ تۆ لە جەرگت بۆنی سۆ