عاشیقان مەحوی سەروی باڵاتن

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  652 بینین
عاشیقان مەحوی سەروی باڵاتن
کوشتەی نازی چاوی شەهلاتن
لە نەعیمی جینان و حورو قسوور
غەیری ڕووی تۆ بێ موبالاتن
گەرچی دوورن بە دائیما لە حزوور
گەرچی بێ تۆن بە دائیما لاتن
سەر بەزانۆ لە گۆشەی خەڵوەت
خاوەنی جەزبە و خەیاڵاتن
پڕ شعوورن لە بێ شعووری دا
چۆن لەبێ حالیا لە حاڵاتن
لە دوکانی جەماڵی حوسنی ڕوخت
جان بە کەف مشتەری بە کالاتن
چاوەنۆری کەرامەت و لوتفن
سائیلی ئاستانی والاتن
گەر بە ڕۆژی هەزاری وەک خادیمناسناوی ئەدەبی
لە غەما بمرێ بێ موبالاتن