گەر بەچاوی زوڵفی تۆ چاوی کەوێ خاقانی چین

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1243 بینین
گەر بەچاوی زوڵفی تۆ چاوی کەوێ خاقانی چین
زوو لە دەستی دەردەچێ موڵکی هەموو ماچین وچین
فیتنەیی دەوری قەمەر بۆ زوڵفی میشک ئەفشانی تۆ
حەلقە حەلقە دێنە خوارێ وا بە ڕووتا چین بەچین
ڕوویی خورشیدی کە داپۆشیوە زوڵفت پی بڵێ
تۆزێ خۆی لادا بزانێ ئێمە سەرگەردانی چین
عاشقان هەروا بە دەوری کۆی تۆ هاوار ئەکەن
بۆچی ناپرسی لە ئەحواڵی ئەمان گریان چین؟
مەزرەعەی ئالتافی تۆیە خەرمەنی جودو عەتا
کەعبە کەچ نابێ لە وێدا ساتێ گەر بم خۆشە چین
باغەوانی باغی حوسنت گەر گوڵی بچنێ لە ڕووت
من تەمەننامە لە لەعلی لێوی تۆ بم غونچە چین
من خەتا ناکەم بڵێم زوڵفت وەکو میشکی خەتا
بۆنی زولفی تۆ سەبا بردوویەتی بۆ شاری چین
مەسرەعی قەددی تۆ بوو زولفت کەوا ئاڵاوە لێی
شاهـ بێتە نوکتەدانی گەر بڵێم مەزموونی چین
وا لە دووری ڕوویی تۆ خادیمناسناوی ئەدەبی لە جۆشی سینەدا
دێ لە چاوم قەترەهای ئەشکی گەرمی ئاتەشین