عاشیقان کاتێ بە ئاهی دڵ بە مەوجی خوێن ئەکەن

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  880 بینین
عاشیقان کاتێ بە ئاهی دڵ بە مەوجی خوێن ئەکەن
حوکمداران پادشاهن ناز لە سەر گەردوون ئەکەن
شەو بەیادی قامەتی ڕەعناوو جیلوەیی ڕووی یار
سەکتەیی تەبعی نەفس بەم جیلوەیە مەوزوون ئەکەن
ئاشنایی وەحدەتن دوورن لە قەیدی کیسرەتا
بێ تەعەللوق ڕوو لە عەشقی حەزرەتی بێچوون ئەکەن
زیندگانی خۆی بە ئینشای سەفحەیی قودرەت ئەکا
تا نەفس پەرواز ئەکا تەفسیری کاف ونوون ئەکەن
چون قەناعەت مەشرەبن بۆ تەشنگانی بادییە
جیلوەیی مەوجی سەرابی بۆ تۆ وەک جەیحوون ئەکەن
گەر لە جەننەت جیلوەیی دڵداری لێ ون بێ دەمێ
گوڵشەن و قەسری بە ئاهی هەر وەکوو هاموون ئەکەن
وەک شەهیدانی وەفا تا ئابڕوو پەیدا بکەی
هەر لە خوێنی لیباسی تۆ دەمی گوڵگون ئەکەن
تۆ لە بەزمی مەیکەشی ئەم تائیفە دیققەت بکە
ساغیری مەی پڕ لە کاسەی کەللەیی مەجنوون ئەکەن
خۆت لە قەیدی ئەم خومی گەردوونە خادیمناسناوی ئەدەبی بێنە دەر
مەدرەسەی عەشقە بە دەرسی تۆ بە ئیفلاتوون ئەکەن