کەوتمە سەر وەسفی سەراپای تۆ ئیمڕۆ بە بەیان

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  915 بینین
کەوتمە سەر وەسفی سەراپای تۆ ئیمڕۆ بە بەیان
لە دەهانت ئەشکا تیغی زوبانم لە دەهان
نامەوێ واسیت قاسید بێ لە بەینی من و تۆ
نیگەرانم بە تۆ ڕووناک نەبێ چاوی دیگەران
چە نیگاهێکە بە یەک غەمزە ئەکا غارەتی دین
چە غەزالێکە شکاری ئەوە سەد شێری ژیان
چە زەمانێکە، چە مانێکە لە دووری ڕوخی تۆ
قەت نەبوو ساتێ ڕەحەت بم لە مەکان و زەمان
بێ تۆ ئەی ماهی دڵ ئارام دڵ ئارامی نییە
نە لە ڕۆژ و نەلە شەودا نەلە شام نە بەیان
گەر لە ساتی سەدی وەک من بکوژی باکی چییە!
کێ ئەسێنێ لە مەهی چواردە هەم دادی کەتان؟
گەرچی ئەمکا لە دەرت مەنع ڕەقیبی بەدخوو
کەی بۆ ڕزقی گەدا ببڕێ بە ئاوازی سەگان
چیم لە نەشئەی مەی و هەم نەغمەی نەی داوە هەتا
لە سەرم دابێ خوماری غەمی عەشقت لە نیهان
تووتیای خاکی بەری پێتە کە «كحل البصرة»عەرەبی
ڕەوشەنی بەخشە لە بۆ دیدەی ساحیب نەزەران
عللەتی پری نییە خادیمیناسناوی ئەدەبیتۆ پشتی خەمە
حەسرەتی ئەبرۆی تۆیە کە قەدی بووەتە کەوان