ئەسیری توڕڕەی زوڵفی پەرێشانی خەمی خاووم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
737 بینین
ئەسیری توڕڕەی زوڵفی پەرێشانی خەمی خاووم
چەچارە من وا پابەندی حەلقەیی ڕشتەیی داووم
لەبۆ هەر کوێ ئەچم ڕێگا بە من ئەگرێ غەمی دولبەر
لەمن نازانم چی دەوێ وەک قەرزی پێ داوم!
وجوودم هەر غەمە ودەردە و سوروشکە ناڵەیە و داغە
لە مەعنادا نەماوم من بە سوورەت گەرچی وا ماووم
وەکو ڕشتەی دووتا سەد دەفعە بای داوم بە دەرد و غەم
کەچی ئێستاش لە ئەسراری محەببەت ماتەم و خاووم
ئەگەر چی غائیبی هەر شەو خەیاڵم جەزب ئەکا جیلوەت
بە مەوجی نازەوە هەر لەحزەێ ئەیخاتە بەرچاووم
قەدەر پابەندی توڕڕەی حەلقەی زنجیری تۆی کردم
قەزا لەو ڕۆژەوە خەلقم بە مەجنوونی ئەنا ناووم
دڵی من نەنگ ترە یاران وەیا نوقتەی دەهانی یار؟
جیهان شێوا ترە ئیمڕۆ وە یا خود حاڵی شێواوم
لەبەر پیری لەپێ کەوتووم و قافڵەی مەتڵەبم ڕۆیی
ئەناڵێنم جەرەس ئاسا لە بۆ مەنزل بەجێ ماووم
لە سەرخۆ چوونە ئەحواڵم لە خاک و خونە غەڵتانم
ئەبێ هەروا بێ سەرفی عومری من خادیمناسناوی ئەدەبیهەتا ماووم