ئەبێ دڵ قەرارت بم بە دایم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
797 بینین
ئەبێ دڵ بێقەرارت بم بە دایم
بە دیدە ئەشکبارت بم بە دایم
ئەگەر بۆم ڕێک کەوێ زۆر ئارەزوومە
کە خاکی ڕەهگوزارت بم بە دایم
مەقامی ڕەفعەتم عیجز و نیازە
بە نازی خاکسارت بم بە دایم
وەکوو بلبل ئەبێ هەردەم لە گوڵشەن
موغغەنی نەوبەهارت بم بە دایم
نیشانی عاشقی وەک داغی لالە
لە دڵدا داغدارت بم بە دایم
لە سەحنی گوڵشەن و هەم میرغوزارت
ئەبێ هەر مورغی زارت بم بە دایم
لە عالەمدا کەنارم تا هەموو دەم
لە دامانی کەنارت بم بە دایم
بە دەوری شەمعی ڕووتا فەڕزە بۆ من
کەوا پەروانەوارت بم بە دایم
بە شاباشی قدوومت ئارەزوومە
هەموو دەم جان نیسارت بم بە دایم
بە دایم خادیمناسناوی ئەدەبیو بەندە و غوڵامم
هەتا کەی ئینتیزارت بم بە دایم؟