موئنیسی تەنهایی و هەم کوڵبەیی ئەحزانە غەم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
656 بینین
موئنیسی تەنهایی و هەم کوڵبەیی ئەحزانە غەم
دڵ نەواز و یار و هەمدەم بۆ شەوی هیجرانە غەم
یاخودا بێ بەش نەبێ عاشیق لە ڕەنج و دەرد و غەم
بۆ تەسەللای دڵم هەم دەرد و هەم دەرمانە غەم
گەر تەمەننای ویساڵی حەزرەتی جانان بکەم
بۆ ڕیسالەت قاسیدێ بینی من و جانانە غەم
غەم نەبێ یادی ڕوخی مەعشووقە قەت نایەتە دڵ
باعیسی عەیش و سرووری ئەم دڵەی بوریانە غەم
غەم نەبێ جەرگم لە خوێناوا ئەسووتێ لەحزەێ
جازبی خوێنی جگەرمە باعیسی گریانە غەم
خادیماناسناوی ئەدەبی ئەم تیفلی نازک پەروەرە بێ ناز مەکە
موئنیسی قەلبی حەزینە هەمدەمی مەستانە غەم