توڕڕەیی میشکیسای تۆ حەلقە بە حەلقە خەم بە خەم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  700 بینین
توڕڕەیی میشکیسای تۆ حەلقە بە حەلقە خەم بە خەم
حەلقە بە دەوری عاریزە وەک گوڵی سوبحدەم بە دەم
شەوقی جەماڵی حوسنی تۆ ئاگری زەوقی عەشقی من
ڕوو لە زیادە هەردەمێ لەحزە بە لەحزە دەم بەدەم
نان و تەعامی شامی من دەرد و غەمی فیراقی نۆ
بوو بە عەزابی ڕۆحی من لوقمە بە لوقمە جەم بە جەم
ئەشکی دوو چاوی حەسرەتم جارییە شەو هەتا سەحەر
هەر نەفەسێ لەکویی تۆ سیل بەسیل یەم بەیەم
زامی جگەر بەتیری تۆ باقییە تابە ڕۆژی حەشر
جارییە خوێنی دائیما قەترە بە قەترە نەم بەنەم
خۆشە لە خەڵوەتا سەحەر شاهیدی سیم بەر لەبەر
دەست لە دەست و لەب بە لەب، بۆسەیی دەم بە دەم بەدەم
چارەیی دەردی عاشقی سەبر و تەحەممولی لی دەوێ
کەی بووە، کێ بووە بکا چارەی دەرد و غەم بە غەم؟
هێندە موجاهیدم لە عەشق نووری یەقینی وەحدەتم
زوڵمەتی شەک و کەسرەتم مەحوو ئەکات کەم بەکەم
خادیماناسناوی ئەدەبی ماسی تینووە دەوری زوڵاڵی تۆ ئەدا
نەهر بە نەهر جۆ بە جۆ سەیل بە سەیل چەم بە چەم