لە بادەی عەشقیا خومماری کردم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  699 بینین
لە بادەی عەشقیا خومماری کردم
لە شێنی تێپەڕیم و هاری کردم
لە خزم و قەومی خۆم بێگانە بووم
ئەسیری تەعنەی ئەغیاری کردم
لە شارا مەسخەرەی تیفلان و بەدناو
بە ڕیسوایی سەری بازاری کردم
لە سەحرای جنووندا مەسکەنم گرت
کە بێ جێگە و مەکانی شاری کردم
ئەوەندەی توول بە هیجرانی ئەدا لێم
لەعەیش و عومری خۆم بێزاری کردم
بە زنجیری سەری زوڵفی گورفتار
ئەسیری حەلقەی کەففاری کردم
بە قەتلم وەعدەی دا غەمزەی بە چاوی
نیگا و مەغدووری دەستی غەدداری کردم
بە عیشوەی چاوی بیماری بوو ئیمڕۆ
پەرێشان سوورەت و بیماری کردم
لەمەوجی بادەی نەشئەی نیگاهی
بەمەستی تا ئەبەد خومماری کردم
بە بەدناوی نیشان و ناوی دامێ
بە بێهوشی دەمێ هۆشیاری کردم
حەیا دامانی هەڵماڵی لە عەشقا
لە کووچەبێ سەرودەستاری کردم
بە حەلقەی توڕڕەی گێسووی نازی
دوو چاوی ڕشتەی زەنناری کردم
تەمەع بۆ گەنجی ڕوخساری بوو خادیمناسناوی ئەدەبی
کە تووشی زوڵفی وەک رەشماری کردم