لەخابی غەفڵەتا هەڵسە دەمێ ئەی بەختی بێدارم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  797 بینین
لەخابی غەفڵەتا هەڵسە دەمێ ئەی بەختی بێدارم
بزانە من لە عەشقی ڕوویی ئەو شۆخە چییە کارم
لەبەر شین و گرینی شەو لە ناڵەی هەر سەحەر گاهم
لە دووری ڕووی جانانە کەوا لەم عومرە بێزارم
دڵم خاڵی خەیاڵی خاڵی لێوی قەت نەبێ ساتێ
بە دەوری شەمعی ڕوخساری وەکو پەروانەیە کارم
تەمەع بۆ دانەیی خاڵی لەبی لەعلی بوو نەمزانی
کەوا ئێستا بەقەیدی سیلسیلەی توڕڕە گورفتارم
بە ڕۆژی وەعدە دڵشادم بە هەر ئاوازی پایی بوو
ئەڵێم ئێستاکە میعادە لە دەردا دێتەوە یارم
لە گوڵشەن شەمع و گوڵ پەروانە و بلبل هەموو جەمعن
بە بێ تۆ من لە ناو ئەم جەمعەدا خامۆش وغەمبارم
ئیشارەی قەتلی کرد غەمزەی بە ئیمابوو سەفی موژگان
بە تیری ناوکی ئێستا لە سەد جێگا بریندارم