لەززەتی دونیا سەراسەر جوملە ئازاری دڵە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 2 خولەک  868 بینین
لەززەتی دونیا سەراسەر جوملە ئازاری دڵە
لەم شەوی تاریکە ئومێد چراغان موشکیلە
چاو هەڵێنانم کەفیلی فرسەتی دیتن نییە
جیلوەی ئەم شەمعە ئاغووشی وەداعی مەحفەلە
وەحدەت وکسرەت هەم ئاغووشی یەکەن جیسم وجان
کاروان ئەڕوا شەو ڕۆژ چاوەنۆری مەنزیلە
چاو نە تەنها کاسی دەروەزەی دیدارتە
هەر سەری مووی من وەها بۆ دەرگەهی تۆ سائیلە
گەر گوناهێکم هەبێ مەستی مەی دیدارتم
بێخودی ئەم جیلوەیەم تەکلیفی هۆشم موشکیلە
غەیری تەسلیمم پەناهو چارەیەکی تر نییە
سایەی گەر بۆ سەرم بێ دەست و تیغی قاتیلە
هەرچی نەقشێکی لە سەفحەی دڵ بنووسێ خامەکەم
بێ خەتی زامی خەدەنگی تۆ هەموو هەر باتیلە
دانە گەر تێکەڵ بە ئاو و گڵ بوو ڕیشەی دەردەچێ
ئولفەتی تەن باعیسی فیکری پەرێشانی دڵە
نەقشی شادی خستە سەفحەی چەمەن بادی سەبا
موژدەبێ بلبلان ڕۆژی ویسالی ڕووی گوڵە
ئافەتی ئاسایشم تا فکروهۆشی تێک نەدام
بێ خەبەر بووم لەم موعەممایە کە مەجنوون عاقڵە
بێ خرۆشی ناڵە عەیشی عاشیقان کامیل نییە
بۆیێ گوڵشەن مەوج ئەدا چون پڕ لە ناڵەی بلبلە
نەوبەهاری دەهرە خادیمناسناوی ئەدەبیعوشرەتی ڕەنگی نییە
چاکە لێی دەرچین وەکوو شەونم گوڵی بێ حاسیڵە