شێتی کردم عیشوە بازە خۆی بە چاوی نازی باز

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  951 بینین
شێتی کردم عیشوە بازە خۆی بە چاوی نازی باز
خۆی نەبێ هەرگیز کەسی تر نابێ بۆ من چارەساز
سەر لەبۆ خاکی بەری پێت مایلە وەک زوڵفی تۆ
کەی ئەبێ بەم ڕوتبەیە نایل ببم واسەر فراز
مەنشەئی ئەعجازی عیشقە سەر لە جێ پێ دائەنێ
بەندەیە مەحموود و سوڵتانە ئەوا ئێستا ئەیاز
عاشیقی کوشتن هەموو چاوت لە ئاخر چی دەکا
نازی ئەو بێ ناز ئەمێنێ گەر نەبێ ئەهلی نیاز
خاسی تۆیە نازەنینی و ناز وعیشوەی دڵفریب
چونکە نازیبی لە بۆ کەس ڕوویی نازیبا و ناز
شاهی کیشوەرگیری حوسنی تۆ لە ڕوویی کیبرەوە
جارێکی ناکەی لە قەتڵی عاشیقانت ئیحتیزاز
شەرحی عیشق و نەقشی تەسویرت لە سینەم جێگرە
مەحو نابێ شەرحە شەرحەی کەی بە تیغی نازباز
والە کەعبەی کۆیی تۆ خادیمناسناوی ئەدەبی ئەکا سەعی و تەواف
چونکی ئەم جێگایە بۆ من کەعبەیە و دەشتی حیجاز