لەم بەحری سەفای عیشقی تۆ دڵ بوو بە گەوهەرسەنج

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1087 بینین
لەم بەحری سەفای عیشقی تۆ دڵ بوو بە گەوهەرسەنج
نەقشی تۆ لەدڵ سەبتە وەکو تەختەیی شەترەنج
ئامادە دوو زوڵفت بە سەری سینەوو گەردن
وەک ماری ڕەشن هەر دوو نیگەهبانی سەری گەنج
کوشتوومی لە پێنج لاوە کە یەکیانە خەدەنگی
چاوو خەت و خاڵی و دوو زوڵفی کە دەگا پەنج
پێنجن کە بە قوربانی قەدت سەروو سەمەن دوو
هەم یاسەمەن و عەڕعەڕ و شمشادە دەکا پەنج
پێنجن کە لە تۆ شوعلەوەرن دووەممە خورشید
یەک مشتەری و زوهرە کێوانە دەکا پەنج
پێنجن کە نەماون لە غەمی تۆ خیرەد و ڕۆح
یەک سەبروو یەکێ قووەت و یەک دڵ کە دەکا پەنج
پێنجن بە فیدایی عیشوەی تۆ دووە من و زاهید
یەک شاهو یەکێ عابی دو یەک سۆفی دەکا پەنج
ڕێی ئاگرە،جێی گوڵشەنە، عیشقت بە حەقیقەت
ڕێکەو توویی شازە کە بڵێن گەوهەری بێ ڕەنج
گەوهەر نییەتی قیمەتی ئەشعاری تۆ خادیمناسناوی ئەدەبی
کێ بێ تۆ بکا وەزنی بە میعیاری سوخەن سەنج