گەر نەبێ شەمعی ڕوخت گەردۆشی پەروانە عەبەس

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  939 بینین
گەر نەبێ شەمعی ڕوخت گەردۆشی پەروانە عەبەس
بێ مەی و شاهید و ساقی ڕەهی مەیخانە عەبەس
پەندی زاهید چییە تەئسیری لەبۆ عاشقی زار
مەنعی مەجنوون لە بیابان و سیەخانە عەبەس
دڵ تەعەللوق بە هەموو زینەتی دونیا تاکەی؟
ئاوەدانی بخەیە مەنزڵی وەیرانە عەبەس
ئەشکی چاوم بووە غەممازی هەموو سڕڕی دەروون
وەرنە ئەسراری تۆ بۆ هەرزە وبێگانە عەبەس
ناڵەیی نیوەشەوم گەرچی بە پایان نابێ
ئیستیماعی کە نەکا ناڵەی مەستانە عەبەس
مەوج ئەدا حەلقەی زنجیری دوو زوڵفی کە لە پێم
شۆرش و ناڵە بکا گەر دڵی دێوانە عەبەس
ماهتابی ڕوخی گەر جیلوە نەدا لەحزەێ بۆم
پرتەوی شەمع لەبۆ زوڵمەتی کاشانە عەبەس
خەرقە گوڵگون کە بەمەی زاهیدی سالووس شیعار
جیلوەی عیشق لەگەڵ سەبحەیی سەد دانە عەبەس
خاکساری بووە میعراجی مەقاماتی ویساڵ
خادیماناسناوی ئەدەبی بۆ تۆ چییە؟ خەلعەتی شاهانە عەبەس