ویساڵت گەر دەوێ هەر شەو، مەبە هەرگیز لە دڵ غائب

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1054 بینین
ویساڵت گەر دەوێ هەر شەو، مەبە هەرگیز لە دڵ غائب
وەکو بلبل مەبە وەختی سەحەرگاهان لە گوڵ غائیب
دڵم تەسلیمی جوانێکە لە پیریی و غائیبی دوورە
وەکو خورشیدی عالەم تاب شەو نابێ لەگەڵ غائیب
دەمێکە هەروەکوو یوسف کە لێم ون بوو لە پیراهەن
کەوا جانی عەزیزم بوو لە خانەی ئاوو گڵ غائیب
بەمردن وەعدەیی وەسڵم ئەداتێ چی بکەم ئەو شۆخە
کەوا لەم ڕۆژە خۆم غائیب و ئەجەل غائیب
بە پیری تا بەکەی قەتعی ئەمەل ناکەی لە دونیادا؟
قەناعەت گەنجی نەقدە حازرە بۆ تۆ ئەمەل غائیب
سەری ڕشتەی محەببەت بەرمەدە هەرگیز لە دەستی دڵ
هەتا جیلوەی جەماڵی قەت نەبێ بۆ تۆ لە دڵ غائیب
بە ئەوجی کیبریایی باڵ و بێ پەڕ گەر نەبی ناگەی
کەوا لەم ڕێگەیە قووەی هەزاران باڵی مەل غائیب
بە لێوی وشک وئەشکم سڕڕی دڵ مەعلوومە ون نابێ
لە سەر بانی منارە چۆن ئەبێ ڕەقسی حەجەل غائیب
وەرە خادیمناسناوی ئەدەبی لە بەزمی شاهید و موتریب مەبە غائیب
ئیتر قەت خۆت مەکە هەرگیز لە ساقی و جامی موڵ غائیب