گەر لەسەر ڕوخساری خۆت لا دەی دەمێ بەندی نیقاب

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1053 بینین
گەر لەسەر ڕوخساری خۆت لادەی دەمێ بەندی نیقاب
سەر لەژێر پێتا ئەبێ مەجبوورە بۆ خۆی ئافتاب
حاڵی سەگ مەرگی نەبێ ئەم عومرە بێ تۆ چۆن ئەژیم
ناتوان و وێڵ و سەرگەردان و هەم خانە خەراب
حاسڵی عومرم لەسەر ئەم حاڵە سەرفی غەم بووە
چاو بە ئەشک و سینە چاکو جان حەزین و دڵ کەباب
دڵ کەوا بووەتە ئەسیری توڕڕەیی شەو ڕەنگی تۆ
پێی بڵێ مەششاتە تابی پێنەدا نەیدا عەزاب
دەچمەوە داری فەنا بۆ وەسڵی تۆ ئامادە بووم
هەروەکو دەریایی بێ پایان و قەترە و هەم حوباب
مەسڵەحە خەندەت لە لێوان غەمزەکەت لێی ناگرێ
پڕ دڵی خادیمناسناوی ئەدەبی نیاز و چاوی تۆش ناز و عەتاب