لە کۆیی عیشقیا هەر کەس دانابوو سەری دانا

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 2 خولەک  1067 بینین
لە کۆیی عیشقیا هەر کەس کە دانا بوو سەری دانا
میسالی بایەزید و شبلی و مەنسوور و مەولانا
لە ئەربابی هونەر هەر یەک لەسەد مەشهوور ئەبێ ئاخر
ئەوەی فەرزانە مەجنوونە ئەوەی مەجنوونە ئەو دانا
ئەوەی ترسی سەری بێ تالیبی دیداری دولبەر بێ
نییە جێگەی لە بەزمی خاسی زومرەی عاشقا زانا
لە زیندانی دڵم سەبتە خەیاڵی نەقشە دەرناچێ
لە جورمی حوسنی بوو یوسف کە وەختێ کەوتە زیندانا
تەغافول تا بکەی ئەی دڵ لە مەولا ڕوو لە مەولاکە
ئەوەی کردووتە تا ئێستە لە کردارت لە مەولانا
مەڵێن ئەهلی محەببەت هەم ئەدیب و شاعیری کامیل
لە فورسا زۆرە، ئەمما دەست نەکەوت هەرگیز لە کوردانا
میسالی حافز و سەعدی نەبوو بێ تویشە بێتووشی
ڕفاندی گوێی هونەرمەندی لە هەر دوولا لە مەیدانا
بەرامبەر شیعری قائانی هەموو عالەم ڕەزامەندن
بە ئەشعاری ڕەزای تاڵەبانی دا لە کوردانا
میساڵی ئەنوەری وجامی ونیزامی و شەوکەت و بێ دڵ
یەکی بوو حاجی قادر قاسید وئەختەر لە دەورانا
لە لایی نالی ومەحوی لە لایی سالم وکوردی
لە لایێ عالەمی عامیل کە جێگەی فەخرە مەولانا
غەرەز لەم بەحسە مەنعی فیکری عالەم بۆ نەڵێن قەتعا
سواری چابوکی مەعنا نەبوو هەرگیز لە مەیدانا
وەگەر خادیماناسناوی ئەدەبی باس و بەیانی شاعیرانی کورد
نییە گونجایش هەرگیز لە سەفحەی جوملە دیوانا