شوعلەی ناڵەی جانسۆزە لە وەختی سەحەرا

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  849 بینین
شوعلەیی ناڵەیی جانسۆزە لە وەختی سەحەرا
مەوجی ئەڕوا بە سەماتا لە سوورییا بە سەرا
وەک سیەهمارە کە ئاڵاوە بە قەد سەروی ڕەوان
جونبوشی زوڵفی پەرێشانی بە دەوری کەمەرا
سونبولی پەرچەمی حەلقەی کە لەسەر عارزەدا
هەروەکو هالەیە حەلقەی بە دەوری قەمەرا
مومکینە تیری موژەی بروێ لە سەحنی سینەم
چونکی پەیکانی ئەوا غەرقە لە ڕیشەی جگەرا
فائیدەی سەر چییە تا ڕەبتی بە لاشەی تەن بێ
مایلی دارە سەری شۆڕشی عیشقی لەسەرا
دەنگی نەی باسی لەبی لەعلی بە شیرینی ئەکا
خەندە تەئسیری حەلاواتی ئەدانەی شەکەرا
ڕوخی مەهتابە لەگەڵ شامی دوو زوڵفی تێکەڵ
وەک شەوی هیجرە لەگەڵ مەتڵەعی وەسڵی سەحەرا
سەحەری جەژنە لەناو زوڵمەتی شەودا خادیمناسناوی ئەدەبی
جەوهەری جیسمی مەلەک تێکەڵی خاکی بەشەرا