دڵ کە چاوی کەوت بە چاوی کەوتە حاڵی وەلوەلا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1227 بینین
دڵ کە چاوی کەوت بە چاوی کەوتە حاڵی وەلوەلا
هەر لەیەک غەمزەی ئەبارێ جۆشی سەد فیتنەو بەڵا
دەردی عیشق دەرمانی دەردی عیشقە هیی تر نییە
نە بە دەرمانی تەبیب و نە دوعای شێخ و مەلا
وەسیەتی پەروانە سووتانە بە شەمعی ڕوویی یار
خۆت بسووتێنە بە بەرقی جیلوەیەکی ئەووەلا
وەسیەتی مەجنوونە جێ گرتن لە سەحرای جنوون
خۆت بکەی وەک ئەو بەدەردی عیشقی دولبەر موبتەلا
وەسیەتی مەنسوورە تەرکی سەر لەمەیدانی وەفا
مەنزلی مەقسەد سەری دارە لە ڕێگاوە لا
خاکی پاکی ئەم شەهیدانەی لە عیشقا بوون شەهید
فەرعە بۆ ئەم ئەسڵە خاکی پاکی دەشتی کەربەلا
نەفی خۆت وعالەمی خادیمناسناوی ئەدەبی لەوا ئیسپاتە بۆت
حەق ئەمینێ ،هەرچی باتیڵ بێ ئەبێ بروا بەلا