قەسیدەی تەوحید

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 4 خولەک  1270 بینین
بسم الله الرحمن الرحيم و به نستعينعەرەبی
ئەی بە نامت مەحفەلی ئەهلی سەعادەت پر زیا
تاری شەمعی بەزمی مەجلیس بوو بە مەرکانی هوما
دڵ بە یادی تۆ کە خاڵی بوو لە ژەنگی مەعسییەت
پڕتەوی نووری ئەبێتە ئایینەی گێتی نوما
یەک روباعی بوو لە دیوانی جەلالت چار تەبع
یەک گوڵی رەعنا لە باغت ئیبتیدا و ئینتیها
مەرهەمی داغی دڵی عاشق لە حەرفی ناوی تۆ
گوڵشەنی عاریف بە یادی تۆیە پڕ نەش و نوما
وا پەریشانم لە مەوجی بەحری فکرت هەر شەوێ
سەر لە جێی پێ دادەنێم چەرخم میسالی ئاسیا
ئەنبیا بۆ پەرتەوی خورشیدی ڕووی تۆ گێژ و وێژ
چۆن لە ئەوجی نووری وەحدەت دان هەموویان زەڕڕەسا
ئەولیا بەو داغەوە چوون، کە تێناگەن لە تۆ
هەم مەلایک گێژ و سەرسامن لە بێچوونی و چرا
سۆزی عاشق بوو کە تەئسیری لە لوتفی ئەو ئەکرد
ڕشتەیی جازیب بوو مەیلی میسلی کا و کارەبا
جەزبی لوتفی ئەو نەبێ ناگا بە مەقسەد قوڕ بەسەر
عاشقی بێ چارە پەروازی بە ئەوجی کیبریا
عەقڵی کول کول بوو لە حیرەت جوزئی من چی بێ ئەبێ
کۆششی بێ جەزبێ ئەو سەعی یەکە بێ سوود و هەبا
بێ ئەمەی دەستی دوعا بۆ بارەگاهی هەڵبڕی
بێ ئەمەی قابل بە ئیستیحقاقە ئەو ئەیدا عەتا
دائیرەی ئیدراکی من بۆ دەرکی ئەو وەیرانەیە
دەرکی بێ دەرکی لە ناسینی مەقامی کیبریا
مورغی عەقڵی سەد فلاتوون لەم مەقامە کیبریا
ئاگری حیرەت پەڕ و باڵی ئەسووتێنێ وەها
مشتە خاکێکی وەکو من چیم و بۆچی دەست ئەدەم
کەڵکی چی ئەگرم لە ڕوویا موو سپیم و ڕوو سیا
ئەو لە حەرفی کاف و نوونێ، هەردوو کەونی کرد وجوود
مەقسەدی تەعلیمی عالەم بوو گەڕانی کاری حەق
مەعنەی بێ حەرفە، بێ لەفزە کەلامی بێ سەدا
مەتڵەبی وابوو کە خۆی ون کا لە عالەم لە حزەێ
واسیتەی هێنا سەبەب لەم بەینەدا بوو ئاشکرا
چاوی ئەهوەل یەک بە دوی دی تەقویەیی کرد سەبەب
چاوی عاریف خۆی ئەپارێزێ لە بەر فەوتی حەیا
چونکی ئەو [ينظر بنور اللهعەرەبی] بوو چاوی دیتنی
سوورمە کێشراوی ئیلاهی بوو لە ژێر پەردەی خەفا
مەعسیەت وا بووەتە باری من لە بەر بەختی سیاە
پەردەی عیسمەت دڕا کون کون بووە پەردەی حەیا
رشتەی توولی ئەمەل زەناری پشتی نەفسە
سەر لە دامێن هەڵ دەکا ئەم کافرە وەک ئەژدیها
من کە سەرگەردانی ئەم کارەم لە کردەی کردگار
فاعیلی موختارە بۆ خۆی هەم سەبەب ئەو خەلق ئەکا
من کە حەیرانی سەبەب وەستاوە ئەتباقی سەما
سەددی نووری بنیشی چاوی سەرە جیلوەی سەبەب
چاوی ئەهلی دڵ ئەبینێ عالمە خۆی تێ دەگا
هەر بە یەک ئەمری نیزامی کاری ئەهلی ئاسمان
هەر بە یەک مەیلی هەزاران نەوعی ئیشی پێ دەکا
هەر بە بایەک بوو کە قەومی عادوهەم موڵکی سەموود
پێی هیلاک کردن هەمووشی بردنەوە داری فەنا
عیشوەیی سروەی سەبا بوو خاکی زیندوو کردەوە
خەلعەتی سەوزی گیاشی کەردەبەر هەروەک قوبا
بەحری ئاوی پێ دەکردە دۆزخێکی پڕ شەرار
ئاگری کردە گوڵستان ئەم نەسیمەی جانفزا
کافییە بۆ هەرچی کارێکی کە خۆی مەیلی ببێ
بێ سەبەب بێ واسیتە جونبوش ئەکا بەحری عەتا
بێ سوپاهـ و بێ حەشەم سائیل ئەکاتە پادشا
پادشاهێکیش ئەخاتە مەسلەکی فەقر و گەدا
هەرچی خۆی نەیکات و نابێ هەرچی ئەو نەیدا نییە
بێ ئیرادە و ئەمری ئەو کۆتا ئەبێ دەستی رجا
وا لە بەر پیری دووتا بووم لە ژێر باری گوناە
چینی ئەبرۆم قەت نەبینراوە لە بەر قەدی ڕوونا
موختەسەر خۆشە نەدوێم ئەدەب باشە بەسە
قوڕ بە سەر مێشوولە پەروازی بە ئەوجی کیبریا
لێرە فانی بوو تەخەللوس مەتلەعی تر دێتە پێش
هەر شتێ فانی نەبێ ناگەتە ئەقلیمی بەقا