کورتە ژیانی شێخ ئەحمەدی شاکەلی

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
جەمال محەممەد
 4 خولەک  1184 بینین

شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد کوڕی شێخ سەعیدی شاکەل ، ئەم شێخ سەعیدە کە باپیری شێخ ئەحمەدە هەر لە کۆنەوە لەم ناوچەیەدا پەروەردە بووە، پیاوێکی ناودار و بەدەسەڵاتی دین و دنیا بووە، ئەم کابرایە شاکەلی بە سەنەدوو تاپۆی ئەو کاتە کە پێیان وتووە سەنەدی خاقانی سەندووە لە پاش وەفاتی شێخ سەعید شێخ مەحموود لە جێگەی دائەنیشێ، لە گوندی «کەلار» کە ئێستاکە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانییە، هەر لەو کاتەدا شێخ محەممەدی باوکی شاعیر لە شاکەل ئە بێ، پاش ماوەیەک ئەویش وەفات ئەکات وە شێخ ڕەزا ئەچێتە جێگای جا لەو کاتەدا کە «مەلا مستەفا بەگی خولماری» لە شاکەل ئەبێ شیعرێکی داناوە کە لەوێدا مێژووی بە دنیا هاتنی شێخ ئەحمەدی تیایە وە ئەم بەیتە مێژووی هاتنە دنیایەتی:

چو میلادش ز عین شین کاف جیمفارسی
خداوندا بخشش از دریای عنایت رافارسی
صفا و پرتوش بخشا ز لطف خود که تا گرددفارسی
...

بە پێی نیوە بەیتی یەکەم مێژووی لەدایکبوونی ئەکاتە ساڵی ١٣٢٣ ک لە پاش جەنگی جیهانی یەکەم شێخ محەممەد عێراق بە جێ ئەهێڵێ ئەچێتە ناو جافەکانی ئێرانەوە، کە ئینگلیز عێراقی داگیر کردو دەستی گرت بەسەر عێراقدا شێخ محەممەد ئەگەڕێتەوە بۆ عێراق وە لە نزیک کەلار جێگیر ئەبێ. وە هەر لە ٢٧ی ڕەمەزانی ئەو ساڵەدا کۆچی دوای ئەکات وە لەگۆڕستانی شیخ سەعید ئەنێژرێ، مایەوە خوا لێ خۆش بوو شێخ سلێمان کوڕی شێخ مەحموود لە جێگاکەی، بەڵام کەریم بەگی فەتاح بەگ ڕێی نادا بێتەوە شاکەل، لە کۆتاییدا لە ناوچەی زەنگ ئاباد دانیشتووە و لە بان سندۆق کۆچی دوایی ئەکات و تەرمەکەی ئەبەنەوە بۆ شاکەل و لە گۆڕستانی شێخ سەعید ئەنێژرێ وە ئەم دوو بەیتە مێژووییە وەفاتەکەی دەرئەخات:

لە پیری کامیلی عەقڵم قسەی تەئریخەکەی پرسی
وتی چاپوک لە «الحقنابهمعەرەبی» تێپەڕ کە ئەولایە
لە «ذريتهمعەرەبی» بگرە ڕموزی ئەسڵی تەئریخی
کە تەفسیری پڕی تەبشیرە ڕەمزێکی بەمەعنایە

مایەوە سەر شێخ ئەحمەدی شاکەلی کە بڕیاری دابوو نەچێتەوە گوندی شاکەل، وە لەو کاتەدا خوالێ خۆش بوو شێخ عەلی شێخ مەحموود برا بچووکی شێخ سلێمان لە کەلار ئەبێت، شێخ ئەحمەد ئەم بە لایەقتر ئەزانێ کە ببێ بە جێنشین، بەڵام لە پاش تەواو بوونی تەعزیە شێخ ئەحمەد ئەگەڕێتەوە بۆ کەلار، وە لەپاش یەک ساڵ ئەمیش ئەگەڕێتەوە بۆ شاکەل، لەو ماوەیەدا چەند پارچە شیعری داناوە، ئیتر خەریک ئەبێت بە کاروباری ناوچەکەوە وە ئیش و کاری دنیایی، تاکو بە ڕێکەوت تووشی سەماحەتی شێخ عوسمان ئەبێت لە ماڵی کەریم بەگدا کە لە ناوەڕاستی ئەم دیوانەدا ئەمەم باسکردووە. شاعیری ناوبراو ئیستاکە دانیشتووی گوندی سەیدەیەو زۆربەی کاتی بە خواپەرستی و خزمەت بەکردنی خەڵکی و هەژاران و خوێندنەوەی کتێبی هەمە چەشنە ئەباتە سەر، شیعرەکانی مەولەوی مەحوی وناری و نالی - کاریان تێکردووە. بە تایبەت مەولەوی تاوەگۆزی. جگە لەم دیوانە شیعرەی، کۆمەڵە نووسراوێکی هەیە کە باسی مێژووی گەرمیان ئەکات وە لە چاپ نەدراوە. شاعیری ناوبراو کاتی خۆی لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیەکاندا بەرهەمی بڵاو ئەکردەوە، بە تایبەتی گۆڤاری گەلاوێژ (١٩٣٩ - ١٩٤٩).