ئیمارەتی گەڵباخی
لە کتێبی:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ٢)
بەرهەمی:
محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)
1 خولەک
1101 بینین
لە تەڕەف عەباس ئاغای ئۆستاجلووەوە دامەزراوە. ئەووەڵەن لە مەریواندا سەرچاوەیەکی لە پیکە بەگی حوکمداری ئەردەڵان سەند و لە دوای بەینێک «بیلەوەر»یشی لە عەشایری کەڵهوڕ داگیر کرد و بەعزێ عەشایری لە دەوری خۆی کۆ کردەوە. شاهـ تەهماسب ئیمارەتی بیلەوەری تەسدیق کرد.
ئەم ئیمارەتە لە پاشدا تابیعیەتی عوسمانی قەبووڵ کرد و حکوومەتی تورک، کرند، شێخان، چاکاران، خورخورا، زەند و ... الخ و چەند جێگەیەکی تریشی لە شکڵی سنجاقێکدا دا بە عەلی خانی گەڵباخی.
یاروڵڵا خانیش ئیمارەتەکەی زیاتر گەورە کردووە و حادیساتی تری ئەم ئیمارەتە مەعلووم نییە.