لە مەنتیقەی Bدا

لە کتێبی:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
بەرهەمی:
محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)
 6 خولەک  594 بینین

عەشیرەتی ئەم مەنتیقەیە لە مەنتیقەکانی تر بە تەواوی جوێیە. ئەو خەتەی کە لە مەنتیقەکانی تری جوێ ئەکاتەوە ئەمەیە: دەربەندی تبلیس، دیجلە، چیای تۆرۆسی شەرقی، قیسمی عولیای فورات لە شاخانی دێرسیم و مەنتیقەی E جوێ ئەکاتەوە.

ناوی عەشیرەتعەدەدی ماڵیشکڵی ئیجتماعیمەوقع و ئەحواڵی
مووشیک؟؟لە بەینی سعرد و دیاربەکردا و لە قەراغی دیجلەیە. دەرحەق بە میقداری ماڵی، مەعلووماتێک نییە. بەم ناوەوە لە موتکیاندا دێیەک هەیە، موحتەمەلە ئەم عەشیرەتە لەگەڵ قەومی مووشکی دەوری ئاسووریدا عیلاقەدار بێ.
پنجینان٩٠٠؟عەشیرەتێکی موحاربە و ئەڵێن بەعزێ ماڵی یەزیدیشیان لە ناوایە. لە شیمالی سعردە.
پووران٢٠٠نیوە گەڕۆکەزارع و ساحێب ماڵیاتە. لە بەینی دیاربەکر و مووشدایە.
شێخ دوودانلی٢٠٠؟لە شەرقی دیاربەکرە.
بیکران٥٠٠گەڕۆکەزستانان لە نزیک دیاربەکرە و هاوینان ئەچێتە دەوری سعرد. ئەرمەنییەکان ئەڵێن نەتەوەی عەشیرەتی باغراتونیانی قەدیمە. یەزیدی و سنجار ئەڵێن ئەجدادیان لە شیمالی دیجلەوە هاتووە.
ڕەشکوتانلی٥٠٠گەڕۆکەلە شەرقی دیاربەکرە. ناوێکی موشابهی ئەمە ڕەشدنیان لە تاریخی ئەرمەنیدا هەیە.
بشری؟ساکینەلە بەینی سعرد و میافارقین و دیاربەکردایە.
تیرەیکان٦٥٠؟لە شیمالی دیاربەکردایە. شاڵی باش دروست ئەکەن. دەوڵەمەند و تەندروستن. ئەرمەنی لە ناویانا هەبوو، خۆیان بە کورد دائەنێن و ئەڵێن ئێمە ئەرمەنی نین.
کوزلیچان؟ عەشیرەتێکی پچووکە. ڕەنگە لە دێرسیمەوە هاتبێ.
زەکەرمی؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
مووسا؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
سارمی٤٠٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
جەلالی١٠٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
خازالی٥٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
بەدەری؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
مەلاشیگۆ؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
بۆزیکان١٨٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
کۆریان١٨٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
مودەکی وەیا موتکیان؟ ئەمە ناوی چیایەکی درێژی شیمالی بدلیسە و خەڵکی کوردی ئەم چیایەش بە عەینی ناوەوە ناو ئەنرێن. زاهیر وایە کە بەشی زۆری زازایە. فرقەکانی ئەمەیە: کیبورالان، بوبانلی، کوسوون، ڕوزابە؛ ئەم چوار فرقەیە زازایە. زەیدان، ئەریکلی، پیرمووسا؛ ئەم سێ فرقەیە کوردە. لەم فرقانە هەرە قەدیمی بوبانلییە.
پنیچاری٤٥٠ بەشێکی بە کرمانجی قسە ئەکا، لە غەربی مووشە.
سیلوان؟ ڕەنگە زازا بێ. لە سەر ئاوی مرادە و لە غەربی مووشە.
زازا١٠٠٠ عەشیرەت نییە، دێهاتییە و لە شەرقی خەرپووتە.
کەداک٦٠٠ زازایە و لە شاخی وەشیندان.
ئاشمیشارت٥٠٠ زازا و شیعەیە. لە دەوری خەرپووتە.
کولبین؟ زازایە و لە جنووبی خەرپووتە.
گوروس؟ دراوسێی کولبینە.
سینان؟ زازایە و لە غەربی خەرپووتە.
ئەلیا؟گەڕۆکەمەعلووم نییە کە زازایە یا کرمانجە. لە جنووبی خەرپووتە
بەهیرماز٥٠٠ زازا و شیعەیە. لە دەوری خەرپووتە.
دێرسملی؟ 

عینوانی عموومیی خەڵکی دێرسیمە. هەموویان عەلی‌ئیلاهین. موفریتن. لەهجەیەکی مەخسووسیان هەیە و نزیک زازایە. لە هاویناندا گوندەکانیان بەجێ ئەهێڵن و ئەچنە شیمال بۆ ناو چیا. فرقەکانی و تەوابعی دێرسیم ئەمانەیە:

- میلان: ئەسڵی عەشیرەتی میللی مەشهوور ئەمەیە و ئێستاکەش هاتوچۆیان هەیە.

- کەچەڵ: ١٠٠٠ ماڵێکە و لە نزیک یاڵویە.

- شواک: فرقەیەکی ساکینە و سوننی مەزهەبە.

- فەرهاد ئەوشاغی: لە تەڕەفی «سورپنیکان»ە و فرقەیەکی کوردە.

- بەختیارلی: ٣٠ دێیەکی هەیە. لە نزیک چەمشکەزەکە، نیوە گەڕۆکە.

- کاربانلی: لە ئەسوونیکە.

- میرزانلی: لە نەفسی دێرسیمدایە.

- عەباسانلی: قاڵی زۆر جوان دروست ئەکەن.

- باڵاشاخی: ٢٠٠ ماڵێکە و ساکینە.

- لاچین ئۆشاغی: لە ئاموغادایە.

- گزڤلچیان: ناوی مەنتیقەیەکی دێرسیمە و چەند عەشیرەتێکی تیایە و بەم ناوەوە ناسراون و لە شیمالی دیاربەکردان و ڕەنگە لە دێرسیمەوە هاتبن.

- گیوران: ڕەنگە لە نەفسی دێرسیمدا بێ.