پەنجا و دوو: فەرتەنە

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  638 بینین
بۆ زویری؟!
بۆ وا مەلوول و دڵگیری؟!
دەپێم بڵێ.. وا شەقم برد
کەسەکەم، خۆ کفرم نەکرد
تەنیا داوای ماچێکم کرد!
گوایە هۆی ئەم فەرتەنەیە
هەر مەسەلەی ماچەکەیە؟!
ئێستا قیروسیا نامەوێ
دە ئاشت بەرەوە
قەزات لێم کەوێ..
ئەم پارچە شیعرەشم لە ژمارە سفری گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێدا دۆزییەوە.