سی و نۆیەم: نەوەی عاسمان
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
563 بینین
زەردەخەنەت سووتانمە و، ڕووگرژیت: مردنە مردن
لە دووریتا: مەمی شەیدا و، کە دەرکەوتی: دێوانەم من
لە دوو دوگمەی ترازاوی، یەخەی کراسی چەسپەوە،
گەردن: تەلەفزێونێکە بەئیستگەکەی بەهەشتەوە
بەدامێنی چارلسەکەت: باوەشێنی لەنجەت دەکەی!
سووتانم: سینەمایە بۆت، دەڵێی بمرە هەتاکو هەی؟!
لە بتخانەی گیانفیداییت: شەیدایەکم، بە نامووسم،
لە دائیرەی لەرەی لەشتا، دەڵێی ڕاداری جاسووسم!
ئەگەر زەردەخەنەت شەکرە، بیتاقەم پێیە ماڵوێران
دەبا نۆرەم بگاتە سەر، ئەوا سووتام، نەوەی عاسمان.