بیست و نۆیەم: نامەی عیشقدۆزێک
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
5 خولەک
1380 بینین
خۆشەویستەکەم
لەم نامەیەدا: باسی ڕابوردووی خۆمت بۆ ئەکەم
کاتێک مناڵ بووم: مۆتەکەکانیان بۆ بانگ ئەکردم
بە «شەولەبان» و «ئەلەکە» و «وەلەکە» ژیریان ئەکردم
بە باسی: «دێو» و «خێو» و «جنۆکە»،(*)
نەک خەو! ئەشمردم
شەو بە شەرواڵە هەڵواسراوەکەم،
ڕوحیان ئەبردم
بە ڕۆژ قوڕقوشمیان بۆ ئەتوانمەوە،
تا-و- ترسم دەرکەن
تا، مێردەزمە- و -حەیتەکان- نەمبەن
لە قوتابخانە: مامۆستای یەکەم، جنێوو دار بوو
دووەم، مۆنێک بوو، جنسی کەمتیار بوو(*)
وانەکانیشم:
-گەورەو بچووکی هەر هەیە ئەگەر، لە ناویشت با
-ئەوەی خوا نەیکا، قەت نابێ ڕوو با
-هۆی پێشنەکەوتن:
هۆی سەرنەکەوتن:
درۆزنییە، دزی و فزییە!
لەسەر مۆڕەیەک، شان لە شان دانێک
«دە» سەر ئەشکێنرا
نەک ئافرەت، بەڵکە، مناڵ ئەفڕێنرا
ئاگریان ئەخوارد لای دەروێشەکان
ماڵ و مناڵیش ئاگر ئەیسووتان(*)
لە تەراویح -دا «جەزبە»ی سۆفیان بوو
لەولاترەوە نۆی حوزەیران بوو(*)
گاڵتەم پێ مەکە
ئێستاش لە دەنگی غەیبی ئەترسم
ئێستاش هەواڵی «بیبی» ئەپرسم(*)
لەبەر هاڕەی شیو،
گوێچکەم دائەخەم
لە تاریکە شەو
بیسمیلا ئەکەم(*)
نەکەی لێم زیز بی من هەرچییەک هەم
خەڵکی ئەم خاکەم
هی ئەو پەروەردەی ئەم داووبەندەم(*)
خۆشەویستەکەم
من هەرچییەک هەم
کۆمەڵێک خوێن و دەمار و گۆشتم، وەکو ئەو خەڵکەم
بەشوێن بەختما، پەنا بۆ هەموو فاڵچییەک ئەبەم
گەنجێکی ڕەبەن، دڵ پڕ لە تاسەم
پەنا بۆ دەشت و عەرەقیش ئەبەم
بۆ دەستگیرانێک ماخۆلانمە
سەر بەهەزاران کۆڵانا ئەکەم
وەک هەرزەکارێک کوشتەی تەنیاییم
وەکو عاشقێک تینووی بەزەییم
تینووی ماچێکی کوڵمی پەمەییم
تینووی دوو چاوی گەشی ئاگرییم
تینووی دوو مەمکی تورت و هەناریم(*)
ئێستایش ئەو تیشکەی هەستی پێ دەکەم
هی نامەکانتە(*)
ئەگینا من چیم؟؟
من دەستمایەکەم
کۆمەڵێک وێنەی ژەنگاوی تەڵخن
ئەیکەم بەدیاری:
بۆ سووتەمەنی بڵێسەی نەورۆز
ئەو بڵێسەیەی خاوێنی کردم و بوومە عیشق دۆز
بوومە دڵداری ڕاستەقینەی گەل
بوومە عاشقی خۆری دەمی کەل
خۆری ئازادیی ئینسانی زەوی
ئینسانی گەورەی هەردەم دەنگ زوڵاڵ
پەروەردەی نامەی بەرزی کەپیتاڵناوی تایبەت
لەم نامەیەدا: باسی ڕابوردووی خۆمت بۆ ئەکەم
کاتێک مناڵ بووم: مۆتەکەکانیان بۆ بانگ ئەکردم
بە «شەولەبان» و «ئەلەکە» و «وەلەکە» ژیریان ئەکردم
بە باسی: «دێو» و «خێو» و «جنۆکە»،(*)
نەک خەو! ئەشمردم
شەو بە شەرواڵە هەڵواسراوەکەم،
ڕوحیان ئەبردم
بە ڕۆژ قوڕقوشمیان بۆ ئەتوانمەوە،
تا-و- ترسم دەرکەن
***
کە نەخۆش ئەبووم: ئایەتەلکورسی و ویردی دوعا بووتا، مێردەزمە- و -حەیتەکان- نەمبەن
لە قوتابخانە: مامۆستای یەکەم، جنێوو دار بوو
دووەم، مۆنێک بوو، جنسی کەمتیار بوو(*)
وانەکانیشم:
-گەورەو بچووکی هەر هەیە ئەگەر، لە ناویشت با
-ئەوەی خوا نەیکا، قەت نابێ ڕوو با
-هۆی پێشنەکەوتن:
هۆی سەرنەکەوتن:
درۆزنییە، دزی و فزییە!
***
لە شارەکەمالەسەر مۆڕەیەک، شان لە شان دانێک
«دە» سەر ئەشکێنرا
نەک ئافرەت، بەڵکە، مناڵ ئەفڕێنرا
ئاگریان ئەخوارد لای دەروێشەکان
ماڵ و مناڵیش ئاگر ئەیسووتان(*)
لە تەراویح -دا «جەزبە»ی سۆفیان بوو
لەولاترەوە نۆی حوزەیران بوو(*)
***
خۆشەویستەکەمگاڵتەم پێ مەکە
ئێستاش لە دەنگی غەیبی ئەترسم
ئێستاش هەواڵی «بیبی» ئەپرسم(*)
لەبەر هاڕەی شیو،
گوێچکەم دائەخەم
لە تاریکە شەو
بیسمیلا ئەکەم(*)
نەکەی لێم زیز بی من هەرچییەک هەم
خەڵکی ئەم خاکەم
هی ئەو پەروەردەی ئەم داووبەندەم(*)
خۆشەویستەکەم
من هەرچییەک هەم
کۆمەڵێک خوێن و دەمار و گۆشتم، وەکو ئەو خەڵکەم
بەشوێن بەختما، پەنا بۆ هەموو فاڵچییەک ئەبەم
گەنجێکی ڕەبەن، دڵ پڕ لە تاسەم
پەنا بۆ دەشت و عەرەقیش ئەبەم
بۆ دەستگیرانێک ماخۆلانمە
سەر بەهەزاران کۆڵانا ئەکەم
وەک هەرزەکارێک کوشتەی تەنیاییم
وەکو عاشقێک تینووی بەزەییم
تینووی ماچێکی کوڵمی پەمەییم
تینووی دوو چاوی گەشی ئاگرییم
تینووی دوو مەمکی تورت و هەناریم(*)
***
خۆشەویستەکەمئێستایش ئەو تیشکەی هەستی پێ دەکەم
هی نامەکانتە(*)
ئەگینا من چیم؟؟
من دەستمایەکەم
کۆمەڵێک وێنەی ژەنگاوی تەڵخن
ئەیکەم بەدیاری:
بۆ سووتەمەنی بڵێسەی نەورۆز
ئەو بڵێسەیەی خاوێنی کردم و بوومە عیشق دۆز
بوومە دڵداری ڕاستەقینەی گەل
بوومە عاشقی خۆری دەمی کەل
خۆری ئازادیی ئینسانی زەوی
ئینسانی گەورەی هەردەم دەنگ زوڵاڵ
پەروەردەی نامەی بەرزی کەپیتاڵناوی تایبەت