مامۆستا
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1484 بینین
        
        
    
                «بۆ سیڤای کچم»
مامۆستایەکی چاوڕەشی جوانم هەیە
حەزی لە پسکیت و نوقڵ و نەستەلەیە
ڕۆژێک ئیمتحانی کردم
وتی: بابە نەورۆز چییە؟
هەرچی وەڵامێکم پێ وت
دەرنەچووم و سفرم وەرگرت
وتم: کچم،
تۆ پێم بڵی نەورۆز چییە و کام یادەیە
وتی: بابە
عید میلادی
پێشمەرگەیە
			
            
        مامۆستایەکی چاوڕەشی جوانم هەیە
حەزی لە پسکیت و نوقڵ و نەستەلەیە
ڕۆژێک ئیمتحانی کردم
وتی: بابە نەورۆز چییە؟
هەرچی وەڵامێکم پێ وت
دەرنەچووم و سفرم وەرگرت
وتم: کچم،
تۆ پێم بڵی نەورۆز چییە و کام یادەیە
وتی: بابە
عید میلادی
پێشمەرگەیە