شەوی ساڵێک
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1441 بینین
        
        
    
                شەو، ڕانکوچۆغەیەکی ڕەشی لەبەردایە
قۆڵی لە قۆڵی ئەودایە.
بەگردەکەی شەهیداندا سەردەکەون
شەهیدەکان،
هەڵدەسنە پێ
ئەستێرەکان،
بەڕووپۆشی، دادەبەزن
هەموو تێکەڵ بەیەک دەبن
بەناو یەکدا دێن و دەچن
دەستی یەکتری دەگوشن
تەنیا ترپەی پێ و خشەی بەرگیان دێ
بریسکەی چاو و چپەی دەنگیان دێ
چاوەڕێن «پەیک» بگاتە جێ
تا یەکدەست و یەک بیر و گیان
لە هەوارگەی سامی هەموو هەنگاوەکان
ئاڵایەک هەڵکەن نەبەزیو
ناوی بنێن
کۆماری کوردی پێگەییو.
~1983/2/2
                
            
			
            
        قۆڵی لە قۆڵی ئەودایە.
بەگردەکەی شەهیداندا سەردەکەون
شەهیدەکان،
هەڵدەسنە پێ
ئەستێرەکان،
بەڕووپۆشی، دادەبەزن
هەموو تێکەڵ بەیەک دەبن
بەناو یەکدا دێن و دەچن
دەستی یەکتری دەگوشن
تەنیا ترپەی پێ و خشەی بەرگیان دێ
بریسکەی چاو و چپەی دەنگیان دێ
چاوەڕێن «پەیک» بگاتە جێ
تا یەکدەست و یەک بیر و گیان
لە هەوارگەی سامی هەموو هەنگاوەکان
ئاڵایەک هەڵکەن نەبەزیو
ناوی بنێن
کۆماری کوردی پێگەییو.
~1983/2/2