نەنە حەبێ
لە کتێبی:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
932 بینین
نەنە حەبێ
کە هەواڵی شەهیدبوونی
عەزۆلەکەی کوڕیان دایێ
داوای تفەنگەکەی کرد و
هەفتەیەک نەهاتەدەرێ
تا کوڕەکەی پوورە ئایشێ
چووە لای و وتی: پوورێ
بمخەرە جێگەی عەزۆلە.
نەنە حەبێ
لەبری وەڵام
لەبری دەربڕینی هەستی
ناوچەوانی ماچ کرد و تفەنگەکەی
دایە دەستی.
هاتەوە ناو
ژن و کچی ناو ئاوایی
ژیایەوە بە ئاسایی
وەکو جاران
ژیانێکی پڕ لە ئیمان
هەر گەنجێکیش بهاتایە
بۆ ئاو و نان
باس و خواسی
کوڕەکەی خۆی- پلکە ئایشێی
لێ دەپرسی
نامەیەکی بۆ دەنووسی.
کە هەواڵی شەهیدبوونی
عەزۆلەکەی کوڕیان دایێ
داوای تفەنگەکەی کرد و
هەفتەیەک نەهاتەدەرێ
تا کوڕەکەی پوورە ئایشێ
چووە لای و وتی: پوورێ
بمخەرە جێگەی عەزۆلە.
نەنە حەبێ
لەبری وەڵام
لەبری دەربڕینی هەستی
ناوچەوانی ماچ کرد و تفەنگەکەی
دایە دەستی.
هاتەوە ناو
ژن و کچی ناو ئاوایی
ژیایەوە بە ئاسایی
وەکو جاران
ژیانێکی پڕ لە ئیمان
هەر گەنجێکیش بهاتایە
بۆ ئاو و نان
باس و خواسی
کوڕەکەی خۆی- پلکە ئایشێی
لێ دەپرسی
نامەیەکی بۆ دەنووسی.