هاوکێشە
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1628 بینین
        
        
    
                پیاوە باشە پوڵدارەکان
دەست لە گیرفانی ڕۆبەوە
لەودیو جامی بەفری زستان
سووچێکی پەردە لادەدەن
دەڵێن: بەخوا
ئەمشەو شەوی پێشمەرگەیە
ئەوان گشت «پیاوی باش»ن، ئەهلی چاکەن!!!
وەلێ هەرگیز، لەو هاوکێشەیە تێ ناگەن:
مامزە کێوی کوردستانم
بۆ بە شاخێکی دەجەنگێ
بەوی تریان، گەر پێویست بوو
خۆی دەکوژێ؟
			
            
        دەست لە گیرفانی ڕۆبەوە
لەودیو جامی بەفری زستان
سووچێکی پەردە لادەدەن
دەڵێن: بەخوا
ئەمشەو شەوی پێشمەرگەیە
ئەوان گشت «پیاوی باش»ن، ئەهلی چاکەن!!!
وەلێ هەرگیز، لەو هاوکێشەیە تێ ناگەن:
مامزە کێوی کوردستانم
بۆ بە شاخێکی دەجەنگێ
بەوی تریان، گەر پێویست بوو
خۆی دەکوژێ؟