ڕابەر
لە کتێبی:
ئێمەیش لە خۆشەویستی دەزانین
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
1090 بینین
گەر لێم زویر نەبوویتایە
سەوزیی وشک نەدەبوو
مرۆڤ هەرگیز نەدەمرد
گەر نەبوویتایە
مرۆڤ پەنجە و
خۆر تیشک و
بەهار بارانی نەدەبوو
گەر نەمناسیتایە
. .. .. ..
مەم زین و
سۆفی خودای نەدەناسی
ئەی ڕابەری بەهەشتی سەر زەمینەکەم
من بێ تۆ چیم بکردایە؟!
تۆیەک
گەر گیانمت داگیر نەکردایە
هیچ نیشتمانێک ڕزگار نەدەبوو
تۆیەک
گەر کۆتاییت بەتەنیاییم نەهێنایە
چەوساندنەوە لە زەویدا
هەمیشە بەردەوام دەبوو.
سەوزیی وشک نەدەبوو
مرۆڤ هەرگیز نەدەمرد
گەر نەبوویتایە
مرۆڤ پەنجە و
خۆر تیشک و
بەهار بارانی نەدەبوو
گەر نەمناسیتایە
. .. .. ..
مەم زین و
سۆفی خودای نەدەناسی
***
ئەی گوڕوتینی تەمەنمئەی ڕابەری بەهەشتی سەر زەمینەکەم
من بێ تۆ چیم بکردایە؟!
تۆیەک
گەر گیانمت داگیر نەکردایە
هیچ نیشتمانێک ڕزگار نەدەبوو
تۆیەک
گەر کۆتاییت بەتەنیاییم نەهێنایە
چەوساندنەوە لە زەویدا
هەمیشە بەردەوام دەبوو.