«ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی»

لە کتێبی:
سەمای نێرگز
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  591 بینین
جێمس جۆیس
ساوا گاز لە مەمکی دایکی دەگرێ
بەڵام لێی دوور بخەنەوە، بۆی دەگری.
منداڵ شەق لە تۆپەکەی هەڵدەدا
بەڵام لێی بستێنن، جنێو دەدا
من دەڵێم نیشتمانەکەم پڕە لە زێراب
بەڵام ئەوەی بییەوێ داگیری بکا
ژێر پێی دەنێم