وێنە
لە کتێبی:
            سەمای نێرگز
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1288 بینین
        
        
    
                -کوا شوناسنامەکەت؟ کوا؟
* گەڕا
گیرفانەکانی گەڕا
نەبوو
خەمێکی قورس گرتی و بردیان
ئەوان.. دەیانوت و
ئەم .. بیری دەکردەوە.
«داخۆ وێنەی ئەو کچەی لە شوناسنامەکەدا بوو
چی لێ هاتووە؟
بێ ناز ژێر چ پێیەک کەوتووە!»
* خەمەکەی گرانتر بوو
تفەنگ بەدەستەکان.. بەرامبەری وەستان
کە چاویان بەستەوە.. بیری کەوتەوە
«پێش ونبوونی لە ناو دیوانێکدا
دام نا
دەنا ژێر پێ نەکەوتووە»
* زەردەخەنەیەک گرتی
ڕیزێک تەقەی لێ کرا
سەری بەشلی
کەوتە سەر شانی
بەڵام زەردەخەنەکەی
نەترازا.
			
            
        * گەڕا
گیرفانەکانی گەڕا
نەبوو
خەمێکی قورس گرتی و بردیان
ئەوان.. دەیانوت و
ئەم .. بیری دەکردەوە.
«داخۆ وێنەی ئەو کچەی لە شوناسنامەکەدا بوو
چی لێ هاتووە؟
بێ ناز ژێر چ پێیەک کەوتووە!»
* خەمەکەی گرانتر بوو
تفەنگ بەدەستەکان.. بەرامبەری وەستان
کە چاویان بەستەوە.. بیری کەوتەوە
«پێش ونبوونی لە ناو دیوانێکدا
دام نا
دەنا ژێر پێ نەکەوتووە»
* زەردەخەنەیەک گرتی
ڕیزێک تەقەی لێ کرا
سەری بەشلی
کەوتە سەر شانی
بەڵام زەردەخەنەکەی
نەترازا.