ناڵینم لێ بۆتە کسن و ئیشم هەر غەمخوارییە

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  827 بینین
ناڵینم لێ بۆتە کسن و ئیشم هەر غەمخوارییە
ڕۆژم هەر ڕیتنی ئەشکە و شەویشم بێدارییە
ڕەحمی جاران بۆ بەسەرچوو؟ بۆ فەرامۆشم ئەکەی؟
ئەی نازانی دەردی هیجران چەند موشکیل و کارییە
گوێ مەدە قەولی موفەتتین با بەڕاستی پێت بڵێم
ئەو سەگە مەلعونە دایم ئیشی هەر بەد کارییە
من لە ڕێی تۆدا گەلێ ڕۆژگاری تووشم بردە سەر
وازبێنە لەم بەزمە تازە کاری تۆ دڵدارییە
لەم دنیا تەنیا چرایەک سۆزی ئیشقی تۆم هەبوو
گەر خامۆشی کەی یەقینەن ئەو پەڕیی بێ بارییە
نەو گوڵێکی باغی نازی کەس ناتوانێ من نەبێ
بۆنت بکات بڵێ ئەمە نیعمەی بارییە
سەیر ئەکەم دیوانی شعرم پڕ لە ئیشقی تۆیە تۆ
دەسا تۆیش ڕەحمێ بفەرموو بەم ناتیقناسناوی ئەدەبیە زارییە