فەرمووتە تفەنگ ئاری بەگ ئەم ئەمرە ڕەوایە
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
1 خولەک
742 بینین
فەرمووتە تفەنگ ئاری بەگ ئەم ئەمرە ڕەوایە
سەرپێچی نییە کەس لەمە فەرمایشی شایە
لاکین نییە ئەم ئەمرە بە من نیسبەتی قوربان
چونکی کە لە من شەنگ و تفەنگ تورفە بەڵایە
نەی بیستوە کەس حوشتر و سنعاتی قەزازی
نەی دیوە کەسێ حافز و هامڕازی چرایە
من چیمە لە شەنگ چیمە لە جەنگ چیم لە تفەنگە؟
مەشهورە کە کوێر ڕەبتی بە گۆچان و عەسایە
چەند وەختە ئەمن مونتەزیری فەیز و خەڵاتم
نەم زانی کە ئیجرای خەڵاتم بە جەزایە
گەر بێ و بەکەرەم قەبزەی تەبرییە نەنووسی
ناتیقناسناوی ئەدەبی بە دەستی «گردە»وە ئەحواڵی فەنایە