دەمێ بوو چاوەڕێی بادی سەبا بووم
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
1 خولەک
792 بینین
دەمێ بوو چاوەڕێی بادی سەبا بووم
تا بێنێ نامەکەت دەست بە دوعا بووم
سەد شوکری خوا گەیی مەرقومی موعەتتەر
دەرلەحزە شناوەری یەممی سەفا بووم
ناگا بە کەمەری کەرەمت شاخی شنروێ
بەو لوتفەی کە فەرمووت مەدیونی وەفا بووم
تەن خەستەیی گۆپاڵی دەردی فیراقت
بەو عەبهەری نامەت نائیل بە دەوا بووم
ناتیقناسناوی ئەدەبی بە مەسەل تەیرێ ئەسیر بووم و ئەمێستا
وەک بازێ وەهام و لەو داوە ڕەها بووم