ئەزانی دڵبەرم بۆ چی بەدایم دڵپەرێشانم؟

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  585 بینین
ئەزانی دڵبەرم بۆ چی بەدایم دڵپەرێشانم؟
جەوابت پێ بڵێم قوربان گەزیدەی نێشی هیجرانم
دەسا بێ یاری شیرینم بە لەنجەی تاوس مانەندت
لە تەک خونچەی بەهاری نوێ ببە میوانی دیوانم
بە قوربانی نیگاهێکی سبەینانت بێ گیان و دڵ
بە فەرشی ڕەهگوزارت بێ قاڵیچەی سنگی نەخشانم
بە تەنیا پارچەیەک غەزەل شکئەبەم من لە دنیادا
ئەویش پڕ بە پێستی باڵاتە بیپۆشە جانی جانانم
ناتیقناسناوی ئەدەبی نەیماوە بە قوربان حەوسەڵەی دەردی فیراق
بێرە سەر رەسمی جاران پەرێشان حاڵ و وێرانم