١١ ترانههای کردی کرمانجی سلیمانیەئی
لە کتێبی:
گۆرانی
بەرهەمی:
محەممەد موکری (1921-2007)
1 خولەک
1389 بینین
٤٢٧
ئەوا من دەڕۆم بۆ وڵاتەکەی خۆم
پرست پێ دەکەم بڕۆم یا نەڕۆم
٤٢٨
ئەی داد و بێداد! خۆ من نەماوم
وەک جووگەلەی ئاو، خوێن دێ لە چاوم
٤٢٩
لە خودام تەڵەبە، بەندت زەنجیر بێ
لەدوای بەش بڕاو، هەر بەشت پیر بێ
٤٣٠
تۆ لە سلێمانی بە کراسی حەوت ڕەنگ
من لە تارانم، ئاوارە و دڵتەنگ
٤٣١
دەچم بۆ پێنجوێن، پێنجم پێ دەچێ
تاکوو دێمەوە گیانم دەردەچێ
٤٣٢
لە دوور دیارە پەرچەمی خاوی
دێوانەی کردم بە گۆشەی چاوی
٤٣٣
خۆزگەم بەو کەسەی دراوسێتانە
بە شەو و بە ڕۆژ ئاگای لێتانە
٤٣٤
بەو ئەستێرانەی وان بە هەواوە
هێشتا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە